العربیة English سه‌ره‌تا نه‌خشه‌ی سایت په‌یوه‌ندی

سه‌نته‌رى سالاسیمیا و نه‌خۆشیه‌ بۆ ماوه‌ییه‌كانى خوێن

ناوی سه‌نته‌ر: سه‌نته‌رى سالاسیمیا و نه‌خۆشیه‌ بۆ ماوه‌ییه‌كانى خوێن

 ده‌زگایه‌كى ته‌ندروستى حكومیه‌ و رِۆژانه‌ به‌بێ‌ به‌رامبه‌ ته‌واوى خزمه‌ت گوزاریه‌كان پێشكه‌ش به‌ نه‌خۆشانى سالاسیمیا و نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌ییه‌كانى ترى خوێن ده‌كات له‌ شارى سلێمانى ده‌وروبه‌رى.

پێگه‌ى سه‌نته‌ر : نهۆمى دووه‌م نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ناوى فێركارى شه‌هید (د. هێمن ).

 لۆگۆی سه‌نته‌ر:  

 له‌ رِابردودا (مێژوو):

پێشتر به‌شى سالاسیمیا به‌شیك بووه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى مندلآنى فێركارى سلێمانى و له‌ ساڵى (1997) ه‌وه‌ له‌ خزمه‌تى نه‌خۆشانى سالاسیمیا دا بووه‌، دواتر له‌ گه‌ڵ كرانه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا دا له‌ مانگى (8) ی ساڵی (2007) ه‌وه‌ به‌شى سالاسیمیا گواسترایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا و له‌ ناو (6) ژووردا له‌ نهۆمى دووه‌مى نه‌خۆشخانه‌كه‌ خزمه‌ته‌كانى پێشكه‌ش كردوه‌ (یه‌ك ژوور بۆ كارمه‌ندانى به‌شه‌كه‌ , یه‌ك ژوور بۆ پزیشكانى به‌شه‌كه‌ و , چوار ژوور بۆ نه‌خۆشه‌كان وه‌ كۆى قه‌ره‌وێله‌كان ته‌نها (16) قه‌ره‌وێله‌ بوون له‌ كاتێكدا ژماره‌ى نه‌خۆشه‌كان رِۆژ به‌ رِۆژ زیاتر ده‌بوو (زیاتر تۆمار ده‌كران به‌هۆى باتشتر بوونى خزمه‌ت گوزاریه‌كان له‌ به‌شه‌كه‌ دا نه‌خۆشانى شار و ناوچه‌كانى ترى عێراقیش رویان تێ‌ ده‌كرد نه‌ك به‌هۆى زیاد بوونى له‌دایك بوان )

بۆ یه‌ به‌ پێویست زانرا كه‌ به‌شه‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ جێگایه‌كى ترى فراوان تا له‌گه‌ڵ ئه‌و زیاد بوون و فشاره‌دا بگونجێت , ئه‌وه‌بوو له‌مانگى (1/2012) ه‌وه‌ گواسترایه‌وه‌ قاتى (2) ى بیناى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ناوى شه‌هید (د. هێمن ) به‌لآم به‌شه‌كه‌ له‌ رِووى كارگێرى و داراییه‌وه‌ هه‌ر سه‌ر به‌ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا مایه‌وه‌ , له‌و جێگا تازه‌یه‌دا به‌شه‌كه‌ فراوانتر بوو تاقیگه‌و ده‌رمانخانه‌ى تایبه‌ت به‌ خۆى هه‌بوو وه‌ ته‌واوى خزمه‌ت گوزاریه‌كان به‌باشى پێشكه‌ش بكرێن به‌ نه‌خۆشه‌كان , به‌مه‌به‌ستى زیاتر خزمه‌ت كردن به‌نه‌خۆشان و باشتر بره‌و دان به‌كاره‌كانى به‌شه‌كه‌ له‌ مانگى (8/2012) ه‌وه‌ كرایه‌ سه‌نته‌رى سالاسیمیا و نه‌خۆشیه‌ بۆ ماوه‌ییه‌كانى خوێن كه‌ یه‌كه‌یه‌كى كارگێرِى سه‌ربه‌خۆى هه‌یه‌ و له‌ رِوى داراییه‌وه‌ رِاسته‌و خۆ سه‌ر به‌ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانیه‌.

كاته‌كانى كاركردن :

  6 رِۆژ له‌هه‌فته‌یه‌كدا جگه‌ له‌ رِۆژانى هه‌ینى له‌كاتژمێر 8:30 خوله‌كى به‌یانى تا 5:00 ئێواره‌

سیسته‌مى كاركردن :

سیسته‌مى LIS و HIS كه‌ ته‌واوى به‌شه‌كانى سه‌نته‌ره‌كه‌ به‌م یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێت و ته‌واوى كاره‌كانى سه‌نته‌ره‌كه‌و خزمه‌ت گوزاریه‌كانى له‌ رِێگه‌ى ئه‌م سیسته‌مه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت  

جل و به‌رگى كاركردن : یه‌ك پۆشیه (uniform) كه‌ پۆشاكی تایبه‌ت به‌ كاركردن سه‌روه‌وه‌ خواره‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ پۆشینى پێلآوى داخراو و ده‌ست كێش. رِه‌نگی جله‌كان به‌ پێی شوێنی كاركردن و پسپۆرِیه‌كه‌ ده‌گۆرِێت، به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌:

 رِه‌نگى رِه‌ساسى كاڵ بۆ پزیشكانى پسپۆرِ  

سه‌وز بۆ پزیشكانى جێگرى خولاو جێگرى پێش كه‌وتوو

نیلى بۆ په‌رستارانى زانكۆ

رِه‌نگى شینى كاڵ بۆ كارمه‌ندامى ته‌ندروستى

رِه‌نگى  رِه‌نگی سپى بۆ كارمه‌ندانى تاقیگه‌

رِه‌نگى پیرۆزه‌ى بۆ كارمه‌ندانى كارگێرِى    

رِه‌نگى قاوه‌یى بۆ كارگوزار



هه‌واڵه‌کان

هەوڵی چارەسەركردنی توشبووانی تالاسیما دەدرێت

هەوڵی چارەسەركردنی توشبووانی تالاسیما دەدرێت

هەوڵی چارەسەركردنی توشبووانی تالاسیما دەدرێت
ڕۆژژمێره‌که‌ت خوێن ببه‌خشه‌ هاوکاریمان بکه‌
ببه‌ به‌ که‌سێکی هیوابه‌خش
ده‌رباره‌ی ئێمه‌ چالاکیه‌کان نه‌هێشتن

Thalassemia and Congenital Blood Diseases center ©2012
TCBDC
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q., 
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
[email protected] , [email protected]
+964 0770 000 0000
+964 53 000 0000

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure