چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی سالاسیمیا
|
چاره‌سه‌ر: یه‌كه‌م - چاندنی مۆخی ئێسك ته‌نها چاكبونه‌وه‌ی بنهبڕكهره (زۆر زه‌حمه‌ت و گرانه) دووه‌م- چاره‌سه‌ری یاریده‌ده‌ر (گه‌ر چاره‌سه‌ری یه‌كه‌م به‌ده‌ست نه‌كه‌وت) 1- وه‌رگرتنی به‌رده‌وامی خوێن (2-4 هه‌فته جارێك) له 3-6 مانگی تهمانهوهو به درێژایی ژیان 2- كه‌مكردنه‌وه‌ی مادده‌ی ئاسن و ده‌ركردنی له‌له‌ش (ده‌رمانی گرانبه‌هاو بێزاركه‌ر بۆ نه‌خۆش) 3- پێدانی به‌رده‌وامی ترشی فۆلیك و ڤیتامین سی و ئی 4- كوتان دژی ڤایرۆسی جگه‌ر 5- چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی جگه‌ر 6- نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی سپڵ +/- زراو له‌كاتی پێویستدا 7- پێدانی هۆرمۆنی گه‌شه‌ی باڵا‌و گه‌شه‌ی ڕه‌گه‌زیی 8- چاره‌سه‌ری شه‌كره وكه‌می ڕژێنی په‌ریزاده (غودده 9- چارهسهرگردنی سستی دڵ و جگه‌ر 10- چارهسهرگردنی ههوگردنی به‌رده‌وامی سییه‌كان 11- كاریگه‌ریی ده‌روونی بۆسه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌و خیزانهكانیان 12- كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سه‌ر خێزانه‌كان كه به‌رده‌وام دایك یا باوك له‌رێگه‌و هاتو چۆی نه‌خۆشخانه‌دان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته جۆربه‌جۆره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشانه كه ئه‌مه‌ش واده‌كات تا ڕاده‌یه‌ك مناڵه‌كانی تر فه‌رامۆش بكه‌ن یا وه‌ك پێویست نه پهرژێنه سه‌ریان ئه‌مه‌ش هۆكاری سست بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندامانی خێزانه‌كه ده‌بێت. 13- ئه‌م چاره‌سه‌رانه‌ی باسكران له‌ڕووی تێچوونی ماددیه‌وه زۆر گرانه‌وه سه‌نگێكی ماددی ده‌خاته سه‌ر بودجه‌و ئابوری ده‌وڵه‌ت. باشترین چاره‌سه‌ر كامه‌یه؟ وه‌ك ده‌وترێت خۆپاراستن باشترین چاره‌سه‌ره ئه‌ویش به رێگه گرتن له له‌دایكبوونی حاڵه‌تی نوێ: زانیمان كاریگه‌ریه‌كانی سالاسیمیا له‌سه‌ر تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌و دهڵهتن ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌توانرێت كه‌وتنه‌وه‌ی سالاسیمیای نوێ به یه‌كجاری بنه‌بڕبكرێت یا هیچ نه‌بێت ڕیژه‌ی ڕودانی حاڵه‌تی نوێ ئێجگار كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بهبهوونی به‌رنامه‌یه‌كی پته‌وی ڕێگه‌گرتن لهسالاسیمیا ده‌بێت. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش 3 ئاستی گرنگ ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م-پشكنینی پێش هاوسه‌رگیری: ده‌ستنیشانكردنی هه‌لگر له‌و دوكهسهی ده‌یانه‌وێت خێزان پێك‌بێنن چونكه وه‌ك باسمانكرد ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵگرمان هه‌ن له گۆمه‌ڵگه (5%-6%) و جێی خۆیه‌تی هه‌موو كوڕ‌و كچێك كه خوایاریی هاوسه‌رگیرین ئه‌م پشكنینانه ئه‌نجام دهن تا خێزانێكی ته‌ندروست و دوور له سالاسیمیا پێك‌بێنن: أ- شیكاری خوێنی ته‌واو (سیفه‌تی تایبه‌تی خانه‌كان) Complete Blood Count & Blood Film ب- شیكردنه‌وه‌ی هیمۆگلۆبینی كاره‌بایی Hemoglobin Electrophoresis
ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆش و هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه: Hemoglobin Electrophoresis Hb A ( Adult Hb) : a2 b2 (~96%ئاسایی ) Hb F (Fetal Hb) : a2 g2 (ئاسایی ده‌بێته له 1% كه‌متر بێت). یان(ناوه‌ند له نێوان 1-50% ده‌بێته ) یاخود ( له 50% زیاتر بێت ده‌بێته قوس ) Hb A2 (Adult Hb) : a2 d2 (1.8-3.5% ئاسایی ) یان ،( ›5% (هه‌ڵگر دووه‌م- پشكنینی پێش له‌دایك بوون: ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵی توششبوویان هه‌یه به سالاسیمیا، یاخوود ئه‌و دوكهسهی له پشكنینی پێش هاوسه‌رگیری ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ڵگرن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام داوه، پێویسته نه‌هێڵن منداڵی سالاسیمیای تریان ببێت ئه‌وه‌ش به ئه‌نجام دانی پشكنینی كۆرپه‌له له هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می سكپریداو (10-12 هه‌فته) وه كاتێك ده‌ركه‌وت كۆرپه‌كه سالاسیمیای قورسی هه‌یه كۆتایی بێنن به سكپڕیهكه ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسا‌و ئایین و زانست ده‌بێت و له‌سه‌رده‌ستی پزیشكی پسپۆڕ ئه‌نجام ده‌درێت.
سێهه‌م- هه‌ڵمه‌تی بهرزگردنهوی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به سالاسیمیا: كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه به هه‌موو ڕێگه‌كان و میدیا بینراو و بیسترا و خوێنراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی ناساندنی سالاسیمیا به هاوڵاتیان كه نه‌خۆشیه‌كی بۆماوه‌ییه‌وه و ئاكامه‌كانیشی چه‌نده قورس و پڕگرفتن به‌ڵام ڕێگه گرتن له‌ڕوودانی ئاسانه. هه‌روه‌ها هاندانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری خزمان به‌تایبه‌تی له‌و بنه‌ماڵانه‌ی ئه‌ندامێك یا زیاتری تووش بوو به سالاسیمیا یان هه‌یه چونكه ئه‌م نه خۆشیه بۆماوه‌ییانه له خزماندا زیاتر خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه به‌رده‌وامی به سیفه‌ته‌كه ده‌دات له‌كۆمه‌ڵگه‌دا و ئامۆژگاریكردنی هاوڵاتیان به ئه‌نجام نه‌دانی هاوسه‌رگیری له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان.
ئه‌نجامه‌كانی پشكنینی پێش هاوسه‌رگیریی یا چی بكرێت گه‌ر هه‌ردوو خوازیاری هاوسه‌رگیریه‌كه هه‌ڵگری سالاسیمیا بوون؟ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان: 1- گه‌ر هه‌ردوو لایه‌ن نۆرمال بوون (به‌دووربوون له سالاسیمیا) ئه‌وه پیرۆزبێت و بهختوهر بن و گرفتیان نابێت. 2- گه‌ر كور یا كچ یه‌كیان هه‌ڵگر بوو ئه‌وه ئه‌گه‌ری خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی نه‌خۆش نییه و به‌ڵام له هه‌موو سكپڕیهكدا %50 ئه‌گه‌ری خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی هه‌ڵگر هه‌یه كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هۆكارێكه بۆ هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامی سیفه‌ته‌كه له كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌هه‌رحاڵ نه‌وه هه‌ڵگره‌كان پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری تایبه‌ت نییه به‌ڵام پێویسته ئه‌وانیش وه‌ك باوانین هۆشیارییان بدرێتێ له ئایینده‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رێتی و ئه‌نجامه‌كانی. 3- گه‌ر هه‌ر دوو لایه‌ن هه‌ڵگر بوون ئه‌وا له هه‌ر سكپڕیهكدا ئه‌گه‌ره‌كان به‌م جۆرهدهبن: 25% ده‌بێته كه‌سێكی توش بوو به سالاسیمیای قورس 50% ده‌بێته هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه (سالاسیمیا ی سوك) كه هۆكارێكه بۆ هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامی سیفه‌ته‌كه له كۆمه‌ڵگه‌دا 25% به‌دوور ده‌بێت له سالاسیمیا
جا بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا (گه‌ر هه‌ر دوو لایه‌نی خوازیاری هاوسه‌رگیریه‌كه هه‌ڵگر بوون) ئه‌وا 3 رێگه چاره‌یان ده‌خرێته پێش چاو: أ- ئه‌نجام نه‌دانی هاوسه‌رگیری كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا به باشترین ڕێگه چاره داده‌نرێت. ب- ئه‌نجام دانی هاوسه‌رگیری به‌ڵام به‌مه‌رجی مناڵ نه‌بوون (چاره‌یه‌كی نادروست و ناپه‌سه‌نده لهروویكۆمهڵایهتی و ده‌روونیه‌وه) ج- ئه‌نجام دانی هاوسه‌رگیری به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌نجام دانی پشكنینی كۆرپه له هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می سكپریداو (10-12 هه‌فته) و كۆتایی پێهێنانی سكپڕیهكه گه‌ر كۆرپه‌كه سالاسیمیای قورسی هه‌بوو كه ئه‌مه‌ش وه‌ك ووتمان به‌پێی یاسا‌و ئایین و زانست ده‌كرێت. له ڕاستیدا ئێستا ئه‌م پشكنینه له عێراق و كوردستاندا ئه‌نجام نادرێت به‌ڵام بهڵینرداوه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی به‌م زووانه بۆمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. تا كاتی دهستهبهركردنیشی ئه‌و دایكانه‌ی دووگیانن و مه‌ترسی سالاسیمیا لهكۆرپهكانیان دایه ده‌توانن پشكنینه‌كه له وڵاتانی دراوسێ (وه‌ك ئێران) ئه‌نجام بده‌ن و حكومه‌تی هه‌رێمش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت له خه‌رجی تێچوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
بیرمان نه‌چێت كه سالاسیمیا نه‌خۆشیه‌كه ده‌توانرێت رێگه‌ی لێبگیرێت و چی تر نه‌وه‌ی توش بوو به‌م نه‌خۆشیه نه‌كه‌وێته‌وه. وڵاتانی وه‌ك ئیتاڵیا‌و یۆنان و قوبرص كه مۆڵگه‌ی نه‌خۆشیه‌كه بوون و یه‌كه‌مجار له‌وێوه ناسراوه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه ئه‌وه بۆ 10 ساڵ دهچیّت مناڵی سالاسیمیای نوێیان نه‌خستۆته‌وه ئه‌مه‌ش به‌و پرۆگرامه ده‌بێت كه خستوویانه‌ته كار بۆ بنه‌بڕكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌و تا ئیستاش سه‌ركه‌وتوو بوون.
ئێمه‌ش ده‌توانین هه‌مان به‌رنامه په‌یڕه‌و بكه‌ین تابتوانین چیتر نه‌خۆشی سالاسیمیای نوێ له‌دایك نه‌بێت و چیتر خێزانه‌كان تووشی ئه‌م گرفته نه‌بن باشترین چاره‌سه‌ر كامه‌یه؟ وه‌ك ده‌وترێت خۆپاراستن باشترین چاره‌سه‌ره ئه‌ویش به رێگه گرتن له له‌دایكبوونی حاڵه‌تی نوێ: زانیمان كاریگه‌ریه‌كانی سالاسیمیا له‌سه‌ر تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌و دهڵهتن ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌توانرێت كه‌وتنه‌وه‌ی سالاسیمیای نوێ به یه‌كجاری بنه‌بڕبكرێت یا هیچ نه‌بێت ڕیژه‌ی ڕودانی حاڵه‌تی نوێ ئێجگار كه‌م بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش بهبهوونی به‌رنامه‌یه‌كی پته‌وی ڕێگه‌گرتن لهسالاسیمیا ده‌بێت. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش 3 ئاستی گرنگ ده‌گرێته‌وه: یه‌كه‌م-پشكنینی پێش هاوسه‌رگیری: ده‌ستنیشانكردنی هه‌لگر له‌و دوكهسهی ده‌یانه‌وێت خێزان پێك‌بێنن چونكه وه‌ك باسمانكرد ڕێژه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵگرمان هه‌ن له گۆمه‌ڵگه (5%-6%) و جێی خۆیه‌تی هه‌موو كوڕ‌و كچێك كه خوایاریی هاوسه‌رگیرین ئه‌م پشكنینانه ئه‌نجام دهن تا خێزانێكی ته‌ندروست و دوور له سالاسیمیا پێك‌بێنن: أ- شیكاری خوێنی ته‌واو (سیفه‌تی تایبه‌تی خانه‌كان) Complete Blood Count & Blood Film ب- شیكردنه‌وه‌ی هیمۆگلۆبینی كاره‌بایی Hemoglobin Electrophoresis
ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆش و هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه: Hemoglobin Electrophoresis Hb A ( Adult Hb) : a2 b2 (~96%ئاسایی ) Hb F (Fetal Hb) : a2 g2 (ئاسایی ده‌بێته له 1% كه‌متر بێت). یان(ناوه‌ند له نێوان 1-50% ده‌بێته ) یاخود (قوس ده‌بێته له 1% زیاتر بێت) Hb A2 (Adult Hb) : a2 d2 (1.8-3.5% ئاسایی ) یان ،( ›5% (هه‌ڵگر دووه‌م- پشكنینی پێش له‌دایك بوون: ئه‌و كه‌سانه‌ی منداڵی توششبوویان هه‌یه به سالاسیمیا، یاخوود ئه‌و دوكهسهی له پشكنینی پێش هاوسه‌رگیری ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ڵگرن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر هاوسه‌رگیریان ئه‌نجام داوه، پێویسته نه‌هێڵن منداڵی سالاسیمیای تریان ببێت ئه‌وه‌ش به ئه‌نجام دانی پشكنینی كۆرپه‌له له هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می سكپریداو (10-12 هه‌فته) وه كاتێك ده‌ركه‌وت كۆرپه‌كه سالاسیمیای قورسی هه‌یه كۆتایی بێنن به سكپڕیهكه ئه‌مه‌ش به‌پێی یاسا‌و ئایین و زانست ده‌بێت و له‌سه‌رده‌ستی پزیشكی پسپۆڕ ئه‌نجام ده‌درێت.
سێهه‌م- هه‌ڵمه‌تی بهرزگردنهوی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری هاوڵاتیان سه‌باره‌ت به سالاسیمیا: كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌كه به هه‌موو ڕێگه‌كان و میدیا بینراو و بیسترا و خوێنراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی ناساندنی سالاسیمیا به هاوڵاتیان كه نه‌خۆشیه‌كی بۆماوه‌ییه‌وه و ئاكامه‌كانیشی چه‌نده قورس و پڕگرفتن به‌ڵام ڕێگه گرتن له‌ڕوودانی ئاسانه. هه‌روه‌ها هاندانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری خزمان به‌تایبه‌تی له‌و بنه‌ماڵانه‌ی ئه‌ندامێك یا زیاتری تووش بوو به سالاسیمیا یان هه‌یه چونكه ئه‌م نه خۆشیه بۆماوه‌ییانه له خزماندا زیاتر خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه به‌رده‌وامی به سیفه‌ته‌كه ده‌دات له‌كۆمه‌ڵگه‌دا و ئامۆژگاریكردنی هاوڵاتیان به ئه‌نجام نه‌دانی هاوسه‌رگیری له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان.
ئه‌نجامه‌كانی پشكنینی پێش هاوسه‌رگیریی یا چی بكرێت گه‌ر هه‌ردوو خوازیاری هاوسه‌رگیریه‌كه هه‌ڵگری سالاسیمیا بوون؟ ئه‌نجامی پشكنینه‌كان: 1- گه‌ر هه‌ردوو لایه‌ن نۆرمال بوون (به‌دووربوون له سالاسیمیا) ئه‌وه پیرۆزبێت و بهختوهر بن و گرفتیان نابێت. 2- گه‌ر كور یا كچ یه‌كیان هه‌ڵگر بوو ئه‌وه ئه‌گه‌ری خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی نه‌خۆش نییه و به‌ڵام له هه‌موو سكپڕیهكدا %50 ئه‌گه‌ری خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی هه‌ڵگر هه‌یه كه‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هۆكارێكه بۆ هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامی سیفه‌ته‌كه له كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌هه‌رحاڵ نه‌وه هه‌ڵگره‌كان پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری تایبه‌ت نییه به‌ڵام پێویسته ئه‌وانیش وه‌ك باوانین هۆشیارییان بدرێتێ له ئایینده‌دا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رێتی و ئه‌نجامه‌كانی. 3- گه‌ر هه‌ر دوو لایه‌ن هه‌ڵگر بوون ئه‌وا له هه‌ر سكپڕیهكدا ئه‌گه‌ره‌كان به‌م جۆرهدهبن: 25% ده‌بێته كه‌سێكی توش بوو به سالاسیمیای قورس 50% ده‌بێته هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه (سالاسیمیا ی سوك) كه هۆكارێكه بۆ هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامی سیفه‌ته‌كه له كۆمه‌ڵگه‌دا 25% به‌دوور ده‌بێت له سالاسیمیا
جا بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا (گه‌ر هه‌ر دوو لایه‌نی خوازیاری هاوسه‌رگیریه‌كه هه‌ڵگر بوون) ئه‌وا 3 رێگه چاره‌یان ده‌خرێته پێش چاو: أ- ئه‌نجام نه‌دانی هاوسه‌رگیری كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا به باشترین ڕێگه چاره داده‌نرێت. ب- ئه‌نجام دانی هاوسه‌رگیری به‌ڵام به‌مه‌رجی مناڵ نه‌بوون (چاره‌یه‌كی نادروست و ناپه‌سه‌نده لهروویكۆمهڵایهتی و ده‌روونیه‌وه) ج- ئه‌نجام دانی هاوسه‌رگیری به‌ڵام به‌مه‌رجی ئه‌نجام دانی پشكنینی كۆرپه له هه‌فته‌كانی یه‌كه‌می سكپریداو (10-12 هه‌فته) و كۆتایی پێهێنانی سكپڕیهكه گه‌ر كۆرپه‌كه سالاسیمیای قورسی هه‌بوو كه ئه‌مه‌ش وه‌ك ووتمان به‌پێی یاسا‌و ئایین و زانست ده‌كرێت. له ڕاستیدا ئێستا ئه‌م پشكنینه له عێراق و كوردستاندا ئه‌نجام نادرێت به‌ڵام بهڵینرداوه كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی به‌م زووانه بۆمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. تا كاتی دهستهبهركردنیشی ئه‌و دایكانه‌ی دووگیانن و مه‌ترسی سالاسیمیا لهكۆرپهكانیان دایه ده‌توانن پشكنینه‌كه له وڵاتانی دراوسێ (وه‌ك ئێران) ئه‌نجام بده‌ن و حكومه‌تی هه‌رێمش یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت له خه‌رجی تێچوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
بیرمان نه‌چێت كه سالاسیمیا نه‌خۆشیه‌كه ده‌توانرێت رێگه‌ی لێبگیرێت و چی تر نه‌وه‌ی توش بوو به‌م نه‌خۆشیه نه‌كه‌وێته‌وه. وڵاتانی وه‌ك ئیتاڵیا‌و یۆنان و قوبرص كه مۆڵگه‌ی نه‌خۆشیه‌كه بوون و یه‌كه‌مجار له‌وێوه ناسراوه‌و سه‌ری هه‌ڵداوه ئه‌وه بۆ 10 ساڵ دهچیّت مناڵی سالاسیمیای نوێیان نه‌خستۆته‌وه ئه‌مه‌ش به‌و پرۆگرامه ده‌بێت كه خستوویانه‌ته كار بۆ بنه‌بڕكردنی نه‌خۆشیه‌كه‌و تا ئیستاش سه‌ركه‌وتوو بوون.
ئێمه‌ش ده‌توانین هه‌مان به‌رنامه په‌یڕه‌و بكه‌ین تابتوانین چیتر نه‌خۆشی سالاسیمیای نوێ له‌دایك نه‌بێت و چیتر خێزانه‌كان تووشی ئه‌م گرفته نه‌بن كه ته‌نها گرفتی نه‌خۆشه‌كه نیه به‌ڵكو تاك و خێزان و كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌ت ده‌خاته ژێر فشاره‌وه. ئه‌مه ته‌نها خزمه‌تێكی مرۆڤانه نییه به‌ڵكۆ ئه‌ركێكی نیشتمانیشه له‌سه‌ر شانی هه‌مووان. .
|