سالاسیمیا چی یه؟
سالاسیمیا یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بۆماوه‌ییه‌كانى خوێن كه‌له رِێگه‌ى بۆ هێڵكانه‌وه (جینه‌كان) ده‌گوازرێته‌وه له باوانى هه‌ڵگره‌وه (واته ئه‌و باوانانه‌ى سالاسیمیاى سووكیان هه‌یه) بۆ نه‌وه‌كانیان جا گه‌ر هه‌ردوو باوان هه‌ڵگر بن ئه‌وا له هه‌موو سك پرِبوونیًكى (دووگیانى بوون)ى دایكه‌كه‌دا ئه‌وا ئه‌گه‌رى توشبوونى كۆرپه‌كه به سالاسیمیا به‌م جۆره ده‌بێت:
25% ده‌بێته كه‌سێكى توش بوو به سالاسیمیاى قورس
50% ده‌بێته هه‌ڵگرى نه‌خۆشیه‌كه (سالاسیمیا ى سوك)
25% به‌دوور ده‌بێت له سالاسیمیا.
مێژووى سالاسیمیا
وشه‌ى سالاسیمیا له چیه‌وه رِێچكه‌ى گرتووه؟
یه‌كه‌م جار له ساڵى 1925دا پزیشك و زانا كوولى نه‌خۆشیه‌كه‌ى ناساند و له چه‌ند نه‌خۆشێكى خوَیدا بینی كه توشى كه‌مخوێنى هاتبون له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونى سپڵ و تێكچوونى شیوه‌ى ده‌م و چاو و گۆرِانى رِه‌نگى پێستیان پاشان به‌زوویی گیانیان له ده‌ست ده‌دا. زانا كوولى ئه‌م سیفاتانه‌ى به‌ناوى خۆیه‌وه ناونا كه‌م خوێنى كوولى.
دواتر چه‌ند پزیشكێكى ترهه‌مان حاڵه‌تیان دۆزیه‌وه له ناوچه نشینه‌كانى سه‌ر كه‌نارى ده‌ریاى سپى ناوه‌رِاست بۆیه ناویان نا سالاسیمیا كه به زمانى یونانى سالاس واته ده‌ریا و ئیمیا واته كه‌م خوێنى كه‌واته سالاسیمیا واته كه‌م خوێنى ده‌ریا، و دواتریش زیاتر تایبه‌ت مه‌ندكرا به ده‌ریاى سپى ناوه‌رِاست و ناوى لێ‌نرا كه‌مخوێنى ده‌ریاى سپى ناوه‌رِاست.
هۆكاره‌كانى تووش بوون به سالاسیمیا؟
سالاسیمیا نه‌خۆشیه‌كى بۆ ماووه‌یی خوێنه.
وه‌ك ده‌زانین خوێن ئه‌و شله سوره‌یه كه به رِووبارى ژیان داده‌نرێت و له دووبه‌ش پێكدێت، پلازما و خانه‌كان.
خانه‌كانیش خرۆكه‌ى سورو سپى و په‌رِه‌كانى خوێنن كه هه‌ریه‌كه له بوارێكدا خزمه‌ت به جه‌سته‌ى مرۆڤ ده‌كه‌ن.
كارى سه‌ره‌كى خرۆكه سوره‌كان گه‌یاندنى گازى ئۆكسجینه بۆ هه‌موو شانه‌و خانه‌كانى له‌ش ئه‌م توانایه‌ى خرۆكه سوره‌كانیش به بوونى هیمۆگلۆبین تیایاندا ده‌بێت كه له ئاسن (هیم) و پرۆتین (گلۆبین) پێكدیت. گرفتى سالاسیمیا له دروست نه‌بوونى ئه‌م گلۆبینه‌وه په‌یدا ده‌بیًت گه به هۆى گرفتێك له ماده‌ه بۆماوه‌ییه‌كاندا (بۆهێڵ) ئیتر له‌ش تواناى دروستكردنى ئه‌م زنجیره پرۆتینیانه‌ى نابێت و كه‌سه‌كه كه‌م خوێن ده‌بێت.
جۆره‌كانى سالاسیمیا؟
1- سالاسیمیاى سوك (هه‌ڵگرى سالاسیمیا) كاتێك ده‌بێت كه كه‌سه‌كه ته‌نها له‌یه‌كێك له باوانیه‌وه مادده بۆماوه‌ییه نه‌خۆشه‌كه‌ى وه‌رگرتبێت. ئه‌مانه كه‌سێكى ئاسایین و هیچ گرفتیًكیان نییه جگه له كه‌م خوێنیه‌كى كه‌م كه پێویست به وه‌رگرتنى خوێن و هیچ چاره‌سه‌رێكی تایبه‌ت ناكات و ده‌توانرێت ئه‌و كه‌مخوێنیه فه‌رامۆش بكرێ. به‌لآم گرفتى ئه‌م كه‌سانه له كاتێكدا ده‌بێت كه دووانیان هاوسه‌رگیریى ئه‌نجام بده‌ن كه ئه‌گه‌رى خستنه‌وه‌ى نه‌وه‌ى سالاسیمیاى قورسیان ده‌بێت وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا.
2- سالاسیمیا قورس كاتێك كه‌سه‌كه له‌هه‌ردوو باوانه‌وه بۆهێڵه نه‌خۆشه‌كه‌ى وه‌رگرتبێت ئیتر ئه‌و كه‌سه تواناى دروستكردنى ئاسایی هیمۆگلۆبینى خوێن له ده‌ست ده‌دات و له دواى ته‌مه‌نى 6 مانگیه‌وه نیشانه‌كانى نه‌خۆشیه‌كه‌ى تیا ده‌رده‌كه‌وێتو ده‌توانرێت به پشكنینى تایبه‌ت نه‌خۆشیه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت.
دواتر نه‌خۆشه‌كه ده‌بێت لانى كه‌م مانگانه جارێگ (2-4 هه‌فته) خوێن وه‌ربگرێت تا له ژیاندا مابێت و پاشان، گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى دروستى پزیشكى خوێن و چاره‌سه‌ره‌كانى تر وه‌رنه‌گرێت، توشى نیشانه‌و گرفته‌كانى تر‌ى نه‌خۆشیه‌كه ده‌بێت كه له‌خواره‌وه باسكراوه.
3- سالاسیمیا مام ناوه‌ند له سالاسیمیاى قورس سوكتره‌وه پیویستى ده‌كات به پێدانى خوێن به‌لآم كه‌متره له توشبووانى سالاسیمیاى قورس و چه‌ند چاره‌سه‌رێكى تر‌ى تایبه‌تیشیان پێویست ده‌بێت.
نیشانه و كاریگه‌ریه‌كانى نه‌خۆشیه‌كه:
یه‌كه‌م : كاریگه‌ریه‌كان له‌سه‌ر كه‌سى تووش بوو:
- كه‌م خوێنى له‌ته‌مه‌نى 3-6 مانگیه‌وه و به‌درێژی ژیان
- هه‌لآوسانى سپڵ و جگه‌ر
- فراوانبوون و ئه‌ستوربوونى ئێسك (ده‌م و چاو) و گه‌وره‌بوونى سه‌رو ده‌رپه‌رِینى شه‌ویله
- تێكچوون و گرفتى ددانه‌كان
- نه‌رم بوونى ئێسك و هه‌ڵوه‌رین و شكان
- گۆرِانى رِه‌نگى پێست (خۆڵه‌مێشى) به‌هۆى نیشتنى ئاسن
- گوازرانه‌وه‌ى ڤایرۆس به‌هۆى خوێن وه‌رگرتنى به‌رده‌وام به‌تایبه‌تی ڤایرۆسى جگه‌ر
- سستى گه‌شه‌و بألآ
- وه‌ستانى گه‌شه‌ى سێكسى و ده‌رنه‌كه‌وتنى سیفه‌ته رِه‌گه‌زییه‌كان (باڵغ نه‌بوون)
- گه‌وره‌بوون و له‌كاركه‌وتنى دڵ (زۆرترین هۆكارى مردن)
- سستى و له‌كاركه‌وتنى جگه‌ر و گورچیله‌كان
- توشبوون به شه‌كره وكه‌مى رِژێنى په‌ریزاده (غودده)
- كاریگه‌رى ده‌روونى و گۆشه‌گیری
- لاوازبوونى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش و دوچاربوونى هه‌وكردنى به‌رده‌وام
دووه‌م: كاریگه‌رى له‌سه‌ر خێزان:
دایك و باوكی منداڵێكى تووشبوو ئه‌ركێكى زۆریان ده‌كه‌وێته سه‌ر سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنى منداڵه‌كه‌و هاموشۆكردنى به‌رده‌وامی نه‌خۆشخانه. هه‌میشه نیگه‌رانی ئاینده‌و ته‌ندروستى منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌ده‌بن و ترس و دڵه‌رِاوكێى به‌رده‌وامیان هه‌یه سه‌باره‌ت به خستنه‌وه‌ى هه‌رمنداڵێكى تر كه ئایا ئه‌ویش تووشبو بێت به سالاسیمیا یا نا.
بوونى منداڵێكى سالاسیمیا وا ده‌خوازێت كه دایك و باوك زۆربه‌ى كاتى خۆیانى بۆته‌رخان بكه‌ن و گرنگیه‌كی تایبه‌تى ده‌وێت ئه‌مه‌ش واده‌كات كه منداڵه‌كانى تریان تارِاده‌یه‌ك فه‌رامۆش بكرێن، ده‌ره‌نجامیش شیرازه‌ی په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كان لاواز ده‌كات و له‌لایه‌كى تریشه‌وه به‌شدابوونیان له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌رِابردووداو تا ئێستاش له هه‌ندێ وڵاتانی جیهاندا چاره‌سه‌ره‌كان به پاره‌ن ئه‌مه‌ش له‌رِوی ئابووریه‌وه سه‌نگێكی تره بۆسه‌ر ده‌رامه‌تی خێزانه‌كه، به‌ڵام له‌ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان دابینكردنى خوێن و پشكنین و چاره‌سه‌ره‌كان بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به‌م نه‌خۆشانه ده‌كرێن.
سێهه‌م: كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ:
به‌رامبه‌ر به ژیانى مانگێكى هه‌ر تووش بوویه‌كی سالاسیمیا پێویسته ئه‌ندامێك یا زیاترى كۆمه‌ڵ مانگانه بتڵێك خوێن ببه‌خشێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌خوازێت له چه‌ند ساڵێكی ئایینده‌دا، گه‌ر سالاسیمیا بنه‌برِ نه‌كرێت، ئه‌وا له هه‌ر چوار ئه‌ندامێكى كۆمه‌ڵ، كه‌بۆ خوێن به‌خشین ده‌گونجێن، ساڵانه دوو كه‌سیان لانی كه‌م جارێك خوێن ببه‌خشێت ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رچى كارێكى مرۆیی و نیشتیمانى و ئایینی یه سه‌نگ و قورساییه‌كیشه بۆ سه‌ر تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ.
چواره‌م: كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت:
ساڵانه بوودجه‌یه‌كى زۆرى ده‌وڵه‌ت خه‌رج ده‌كرێت بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشانه ئه‌مه‌ش بۆ دابینكردنى پێداویستیه‌كانى بانكی خوێن و پشكنینه‌كانى تاقیگه‌و ده‌رمان وچاره‌سه‌ره گرانبه‌هاكان، كه ساڵانه بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك 50000 تا 80000 دۆلاری ئه‌مریكى ده‌بێت وه گه‌ر سالاسیمیا بنه‌برِنه‌كرێت ئه‌وا ساڵ به ساڵ بوودجه‌كه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت زۆر ترده‌بێت. هه‌ربۆیه بنه‌برِكردنی سالاسیمیا، كه ئاسانه‌و له ده‌ستى مرۆڤ دایه، مانای وایه بودجه‌یه‌كی زۆرى دارایی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌رێته‌وه ئه‌وكات ده‌توانرێت ئه‌و بودجه‌یه بۆ باشتر خزمه‌تكردنی ئه‌و كه‌سانه دابنرێت كه پێشتر نه‌خۆشى سالاسیمیا بون یا له بوارێكى تری ته‌ندروستى و نه‌خۆشیه‌كی تردا سه‌رف بكرێ كه ناتوانرێ رِێگه له رِودانى بگیرێت.
ده‌ستنیشانكردنى سالاسیمیا:
1- شیكارى خوێنى ته‌واو (سیفه‌تى تایبه‌تى خانه‌كان) Complete Blood Count & Blood Film
2- شیكردنه‌وه‌ى هیمۆگلۆبینى كاره‌بایى Hemoglobin Electrophoresis
ده‌ستنیشانكردنى نه‌خۆش و هه‌ڵگرى نه‌خۆشیه‌كه
ئه‌مه‌ش به پشكنینى تایبه‌تى شیكردنه‌وه‌ى كاره‌بایی هیمۆگلۆبین Hemoglobin Electrophoresis ده‌بێت وه‌ك له‌م خشته‌یه‌دا ده‌بینرێـ .
F (Fetal Hb): a2 g2 |
Hb A2; a2d2 |
Hb A (Adult Hb); a2 b2 |
حاڵه‌ت |
كه‌متر له %1 |
كه‌متر له %4 |
زیاتر له %96 |
مرۆڤی ئاسایی |
زیاتر له %50 |
هه‌ر رِێژه‌یه‌ك بێت |
هه‌ر رِێژه‌یه‌ك بێت |
سالاسیمیای قورس |
له نێوان 5% -%50 |
هه‌ر رِێژه‌یه‌ك بێت |
هه‌ر رِێژه‌یه‌ك بێت |
سالاسیمیای ناوه‌ند |
كه‌متر له %5 |
زیاتر له %4 |
هه‌ر رِێژه‌یه‌ك بێت |
سالاسیمیای سوك
|