خزمه‌ت گوزاریه‌كان :
خزمه‌ت گوزاریه‌كان : خزمه‌ت گوزاری پزیشكی أ-ڕۆژانه بینین و پشكنینی نه‌خۆشه‌كان به گوێره‌ی به‌رواری سه‌ردانه‌وه‌یان (موعید) كه له‌سه‌ردانی پێشتردا بۆ هه‌رنه‌خۆشێك دانراوه له سیسته‌مه‌كه‌دا هه‌موو ڕۆژانێك ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی (موعید) یان هه‌یه به ئامێری ڕیزبه‌ندی ژماره‌ی هاتنه ژوره‌وه وه‌رده‌گرن به‌و گوێره‌یه سه‌ردانی پزیشك ده‌كه‌ن و پزیشكیش پشكنینی تایبه‌ت و پێویستیان بۆ ده‌نێرێت و ته‌واوی زانیاریه نوێ یه‌كان له سیسته‌مه‌كه‌دا تۆمار ده‌كات
ب) پێوانی باڵا‌و كێش و وێنه كێشانی له‌سه‌ر فۆرمی تایبه‌ت به‌گه‌شه له سه‌ر كۆمپیوته‌ری سیسته‌مه‌كه په‌ڕه‌ی تایبه‌ت به گه‌شه , له‌لایه‌ن په‌رستاری زانكۆ پێوانی فشاری خوێن و لێدانی دڵ و پله‌ی گه‌رمی نه‌خۆش له‌لایه‌ن په‌رستاری زانكۆوه
ج) ڕاكێشانی خوێن : ڕۆژانه (3) كارمه‌ندن ڕاكێشانی خوێن كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كه بۆ ڕاكێشانی نمونه‌ی خوێن له نه‌خۆشه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ی پزیشك بۆی ناردوون له سیسته‌مه‌كه‌دا , پاشان هه‌ریه‌كێك له‌و تیوبانه‌كۆدی تایبه‌ت به نه‌خۆشه‌كه‌ی ده‌خرێته سه‌رو ڕه‌وانه‌ی تاقیگه ده‌كرێت , تاكاتی ده‌رچوونی پشكنیه‌نه‌كان , نه‌خۆشه‌كان له هۆڵی چاوه‌ڕوانی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن 36 كورسی تێدایه و له‌گه‌ڵ بوونی تیڤی و سیسته‌می ده‌نگ و ئامێری فێنك كه‌روه‌ی گونجاو .
2- تاقیگه‌كان (خزمه‌ت گوزاری تاقیگه‌كان ) أ) - تاقیگه‌ی هیماتۆلۆجی CBC- پشكنینی ته‌واوی خوێن Blood fiw پشكنینی وێنه‌ی خوێن - پشكنینیی تایبه‌ت به سالاسیمیا Hb-Electrophoresis و HbH preparation test بۆ نه‌خۆشه‌كان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان.
-پشكنینه‌كانی تری هیماتۆلۆجی وه‌ك پشكنینی تایبه‌ت به خوێن به‌ربوون و مه‌ین خوێن و فاكته‌ره‌كانی خوێن
ب) بانكی خوێن ئه‌نجامدانی گروپه‌كانی خوێن سیسته‌مه‌كانی (ABO) , (Rh) , minor blood subgroups پشكنینی هاوگونجانی خوێن به تازه‌ترین ئامێر (Qwaly,3) كه له توانای دایه له‌ماوه‌ی كاتژمێرێكدا خوێن گونجان و به باشترین شێوه بۆ 100 نه‌خۆش ئاماده بكات ئه‌مه‌ش پێشكه‌و توترین ئامێره له بواری خوێن پێدان و بانكی خوێندا و ته‌نها ئامێره له هاوشێوه ی خۆی له عێراق و ناوچه‌كه‌دا به‌م جۆره ده‌توانرێت گونجاوترین خوێن بۆ نه‌خۆشه‌كان دیاری بكرێت كه پێویستیان به خوێنه به جۆرێك كه كه‌متر ئه‌گه‌ری نه‌گونجان و حساسیه‌ت (هه‌ستیاری ) دروست بكات پاشان له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕ یان جێگری پێشكه‌وتوو بڕه خوێنی پێویست بۆ هه‌ر نه‌خۆشێك دیاری ده‌كرێت
ج) تاقیگه‌ی كیمیا : - پشكنینه‌كانی جگه‌رو گورچیله‌و ئه‌لیكترۆلایته‌كان - ڕێژه‌ی شه‌كری خوێن و چه‌وریه‌كان - تاقیگه‌ی سیرۆلۆجی ڤایرۆلۆجی -پشكنینه‌كانی تایبه‌ت به ڤایرۆسه‌كان (HIV,HBV,HCV) - پشكنینی هۆڕمۆنه‌كان - پشكنینی ڕێژه‌ی ئاسن ( S-Ferritin)
ه) تاقیگه‌ی پارا سایتۆلۆجی - پشكنینی میز و پیسایی
3- خزمه‌ت گوزاری ده‌رمانخانه : له ڕێگه‌ی سیسته‌مه‌كه‌وه ئه‌و چاره‌سه‌ر و ده‌رمانانه‌ی پزیشك بۆ نه‌خۆشێك دیاریده‌كات ده‌چێته كۆمپیوته‌ری ده‌رمانخانه‌وه و به پێ ی ڕیز به‌ندی نه‌خۆشه‌كه ده‌درێته نه‌خۆشه‌كه , بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ته‌واوی ده‌رمانه تازه‌كانی بواری سالاسیمیا ده‌سته‌به‌ر كراوه هه‌له دژه ئاسنه‌كان كه تازه ترینیان حه‌بی (EXJADE) هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ره‌كانی تر وه‌ك هۆڕمۆنه‌كان و دژه ڤایرۆس و و ده‌رمانه هاوكاره‌كان و ڤیتامینه‌كان كه نه‌خۆشه‌كانی سالاسیمیا ڕۆژانه پێویستیان ده‌بێت سیستمی ده‌رمانخانه به جۆرێك دانراوه كه هه‌ر ده‌رمانێك پێش نزیك بوونه‌وه‌ی به‌رواری به‌سه‌ر چوون به (3) سێ مانگ ئاگاداری پزیشك و كارمه‌ندانی به‌شه‌كه ده‌كاته‌وه تا ڕێ‌و شوێنی تایبه‌ت بگرنه به‌ر , هه‌روه‌ها گه‌نجینه‌ی ده‌رمانخانه به جۆرێك ڕێكخراوه له سیستمه‌كه‌دا كه هه‌ر ده‌رمانێك بزانرێت به چ بڕێكه‌و و بۆج به‌شێك و له‌چ به‌روارێكدا له گه‌نجینه كه ده‌ركراوه
4- خزمه‌ت گوزاری تۆمار و ئامار هه‌رنه‌خۆشێكی نوێ له‌م به‌شه‌دا تۆمار ده‌كرێت له سیسیته‌مه‌كه‌دا كۆد و باڕكۆدی تایبه‌ت به خۆی پێده‌بێت و ناسنامه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌درێته نه‌خۆشه‌كه كه تیایدا چه‌ند زانیاریه‌ك و كۆد و باركۆدی نه‌خۆشه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی ناوی چواری و شوێن و ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و جۆری نه‌خۆشیه‌كه و گروپی خوێن و چه‌ندین زانیاری تری به‌سود سه‌باره‌ت به نه‌خۆشه‌كه‌و خێزانه‌كه‌ی له كۆمپیوته‌ری به‌شی تۆمار دا تۆمار ده‌كرێت , چگه له‌م دۆسیه‌ی ئه‌لیكترۆنی هه‌رنه‌خۆشێك دۆسیه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی بۆ ده‌كرێته‌وه له شێوه‌ی په‌رتوكدا كه ڕه‌نگی به‌رگه‌كه‌ی به‌پێ ی نه‌خۆشیه‌كه‌و و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی جیاوازه , وه له كۆتایی هه‌ر ساڵێكدا ته‌واوی زانیاری ئه‌و سه‌ردانه‌ی نه‌خۆشه‌كه و پشكنینه‌كان به كۆپیه‌ك چاپ ده‌كرێت و ده‌خرێته ئه‌و دۆسیه په‌رتوكه‌وه .
5- خزمه‌ت گوزاری دژه ته‌نیه‌نه‌وه و پێًدانی ڤاكسینه‌كان ئه‌م به‌شه به‌رده‌وام چاودێری پاك و خاوێنی سه‌نته‌ركه‌و پاكژ كردنه‌وه‌ی ته‌واوی به‌شه‌كان ده‌كات , هه‌روه‌ها ڤاكسینی تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشانه ده‌دات كه پێویستیانه‌و له سیسته‌مه‌كه دا به‌خشته‌ی تایبه‌ت به ڤاكسینه‌كان تۆمار ده‌كات , له‌هه‌مان كاتدا به‌شه‌كه به‌رده‌وام چاودێری بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ناو سه‌نته‌ركه ده‌كات و له‌كه‌م و كوریه‌كان ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رێتی سه‌نته‌ره‌كه ده‌كات و به‌شوێن ڕێگه چاره‌كانیدا ده‌ڕوات
6- خزمه‌ت گوزاری توێژه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و توێژه‌ری ده‌روونی : به بونی كارمه‌ندو پسپۆری تایبه‌ت ئه‌م به‌شه به‌ڕێوه ده‌چێت و كاریگه‌ری یه‌كی زۆری هه‌یه له هاوكاریكردنی لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تی و په‌یوه‌ندی خێزانه‌كان و كێشه ده‌روونیه‌كانی نه‌خۆشه‌كان , له‌م به‌شه‌شدا هه‌ر نه‌خۆشێك دۆسیه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه‌و له هه‌ر كاتێكدا پێویست بكات زانیاری نوێ یه‌كان تۆمار ده‌كرێن و به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت و كێشه‌كان به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌بات .
7- خزمه‌ت گوزاری خۆپاراستن له سالاسیمیا له‌ڕێگه‌ی : 1- پێدانی ئامۆژگاری پزیشكی و بۆماوه‌یی به‌و كه‌سانه‌ی خوازیارن هاوسه‌ر گیرین و پشكنینی پێش هاوسه‌ر گیریدا ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری سالاسیمیان (سالاسیمیای بچوك ) 2- پێدانی ئامۆژگاری به‌و دایك و باوكانه‌ی منداڵێك یان زیاتریان تووشبوو به سالاسیمیان چۆن ڕێگربین له له‌دایك بوونی منداڵی سالاسیمیا ی نوێ له‌كاتی سك پریدا جی بكه‌ین 3- هه‌ڵمه‌تی به‌رفراوانی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌باره‌ت به سالاسیمیا و ڕێگه گرتن لێ ی بۆ سه‌رجه‌م چین و توێژه جیاوازه‌كانی دانیشوتوان له ناو سلێمانی و ده‌وروبه‌ری
8- پشكنینی پێش وه‌ختی كۆرپه‌له ئه‌م به‌شه ئێستا له دروست كردندایه‌و به ئومێده‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا ده‌كه‌وێته كار‌و ئه‌و دایك و باوكانه‌ی مه‌ترسی بوونی منداڵی سالاسیمیایان لێ ده‌كرێت له‌م به‌شه‌دا پشكنینی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێت له 1تا 12 هه‌فته‌ی سك پریدا و به‌پێ ی پێویست مامه‌ڵه له‌گه‌وڵ ئه‌نجامه‌كانی ده‌كرێت
9- خزمه‌ت گوزارپه پزیشكیه‌كانی تر ( نه‌خۆشخانه‌وه پزیشكه‌كانی ده‌روه‌ی سه‌نته‌ر ) 1- ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانی وه‌ك (X-Ray) (1س) و سۆنار پشت به‌به‌شی تیشك و سۆناری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی شه‌هید (د.هێمن ) ده‌به‌سترێت كه به‌سوپاسه‌وه هه‌رده‌م هاوكارمانن 2- Echocardiography نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان (بۆ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18ساڵ) بۆ نه‌خۆشانی سه‌رو 18 ساڵ ) ڕۆژانه له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید (د.هێمن ) 3- پێدانی چڕی ئێسك ( Dexa bone densitometry scan) سه‌نته‌ری چڕی ئێسك له ناو نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید (د.هێمن )
4- كێشه‌كانی ڤایرۆسی چگه‌ر و ئه‌نجامدانی (Liver biopsy) سه‌نته‌ری هه‌رس و جگه‌ر
5- كێشه‌كانی گه‌شه‌و باڵا ( پسپۆرانی نه‌خۆشخانه‌ی مندڵان (لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به گه‌شه‌و باڵا)
6- كێشه‌كانی باڵغ بوون ( پزیشكی پسپۆڕی ژنان و منداڵ بوون)
7- نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له پزیشكه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كان كه خۆ به‌خشانه نه‌شته‌ر گه‌ریه‌كانی پێویست به‌م نه‌خۆشانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
8- بانكی مه‌ركه‌زی خوێن و جیاكرنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی خوێن به‌رده‌وام بێ ماندووبون ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ بتڵه خوێنه‌كان و جۆرێك كه تایبه‌ت بێ به پێدانی نه‌خۆشانی سالاسیمیا هه‌روه‌ها ئاماده‌كردنی پێكهاته‌كانی تری خوێن بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی پێویستیانه.
|