|
Ask for more
پسپۆڕێكی بواری نەخۆشی تالاسیما رایدەگەیەنێت لەڕێی چاندنی مۆخ لەناو ئێسكدا هەوڵی چارەسەركردنی نەخۆشی تالاسیما دەدەن لەشاری كەركوك.
ئەنوەر شێخە پسپۆڕی نەخۆشی تالاسیما لەوڵاتی ئەمریكا چوارشەممە 05/16 لەكۆنفرانسێكدا لەشاری كەركوك رایگەیاند: “رێگەچارەیەكمان دۆزیوەتەوە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی تالاسیما لەكەركوكو ئەو رێگایە پەیڕەو دەكەین”.
روونیشیكردەوە: “لەڕێگەی چاندندی مۆخ لەنیۆ ئێسكدا ئەو نەخۆشییە چارەسەر دەكەین، وەك چۆن ئێستا دوو سەنتەری تایبەت بەو رێگایە لەچارەسەركردنی نەخۆشییەكە لەشاری سلێمانیو هەولێردا هەیە”.
ئەو پسپۆِرە لەكۆنفرانسەكەدا توێژنەوەیەكی خۆی پێشكەش كرد دەربارەی ئەو نەخۆشییەو ئاماری توشبووانی تەلاسیمای لەعیراق بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی توێژینەوەكە لەعیراقدا 10 هەزار كەس تووشی نەخۆشی تالاسیما بوونو لەو رێژەیەشدا 500 كەسیان لەشاری كەركوكن. جگەلەوەی 2000 كەس لەهەرێمی كوردستان هەمان نەخۆشییان هەیە.
كۆنفراسەكە بەئامادەبوونی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوكو ژمارەیەك لەپزیشكانی شارەكەو عیراق بەڕێوەچوو.
هەروەها بەچاودێری مەجید حەمەئەمین وەزیری تەندروستی عیراقو بەهاوكاری سەرۆكایەتی زانكۆی كەركوك ئەنجامدرا.
|
|