العربیة English سه‌ره‌تا نه‌خشه‌ی سایت په‌یوه‌ندی

هەوڵی چارەسەركردنی توشبووانی تالاسیما دەدرێت
2/26/2013 11:02:00 AM
پسپۆڕێكی بواری نەخۆشی تالاسیما رایدەگەیەنێت لەڕێی چاندنی مۆخ لەناو ئێسكدا هەوڵی چارەسەركردنی نەخۆشی تالاسیما دەدەن لەشاری كەركوك. ئەنوەر شێخە پسپۆڕی نەخۆشی تالاسیما لەوڵاتی ئەمریكا چوارشەممە 05/16 لەكۆنفرانسێكدا لەشاری كەركوك رایگەیاند: “رێگەچارەیەكمان دۆزیوەتەوە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی تالاسیما لەكەركوك‌و ئەو رێگایە پەیڕەو دەكەین”. روونیشیكردەوە: “لەڕێگەی چاندندی مۆخ لەنیۆ ئێسكدا ئەو نەخۆشییە چارەسەر دەكەین، وەك چۆن ئێستا دوو سەنتەری تایبەت بەو رێگایە لەچارەسەركردنی نەخۆشییەكە لەشاری سلێمانی‌و هەولێردا هەیە”. ئەو پسپۆِرە لەكۆنفرانسەكەدا توێژنەوەیەكی خۆی پێشكەش كرد دەربارەی ئەو نەخۆشییەو ئاماری توشبووانی تەلاسیمای لەعیراق بڵاوكردەوە. بەگوێرەی توێژینەوەكە لەعیراقدا 10 هەزار كەس تووشی نەخۆشی تالاسیما بوون‌و لەو رێژەیەشدا 500 كەسیان لەشاری كەركوكن. جگەلەوەی 2000 كەس لەهەرێمی كوردستان هەمان نەخۆشییان هەیە. كۆنفراسەكە بەئامادەبوونی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك‌و ژمارەیەك لەپزیشكانی شارەكە‌و عیراق بەڕێوەچوو.

هه‌واڵه‌کان

هەوڵی چارەسەركردنی توشبووانی تالاسیما دەدرێت

هەوڵی چارەسەركردنی توشبووانی تالاسیما دەدرێت

هەوڵی چارەسەركردنی توشبووانی تالاسیما دەدرێت
ڕۆژژمێره‌که‌ت خوێن ببه‌خشه‌ هاوکاریمان بکه‌
ببه‌ به‌ که‌سێکی هیوابه‌خش
ده‌رباره‌ی ئێمه‌ چالاکیه‌کان نه‌هێشتن

Thalassemia and Congenital Blood Diseases center ©2012
TCBDC
Iraq- Sulaimany, Bakhtiaree Q., 
Hakaree street No113, House No 44Executive director: Aram Jamal Sabir
[email protected] , [email protected]
+964 0770 000 0000
+964 53 000 0000

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure